تبلیغات
Just GOD - بۆ کوێ رۆشتی ئەی شێتە؟

Just GOD

به نام خدایی که دغدغه ی " از دست دادنش " را ندارم ♥

بۆ کوێ رۆشتی ئەی شێتە؟

کاتێک باران ئەبارێت
دڵم بیانوو ئەگرێت
بەیادی شەوە باراناویەکان
هەواڵی تۆ ئەپرسێت
فرمێسکی چاوەکانم دێنە خوارێ
وەکوو باران دڵۆپ دڵۆپ
دڵی بیانوگری من
بێ تۆ ئارام ناگرێت
بۆ کوێ رۆشتی ئەی شێتە؟!
نییە لەلام ناونیشانت
چەندە نامیهرەبانیت
مەگەر من چیم لە تۆ ویست
جگە لە عەشق و هاودەمی
نمە نمە باران ئەبارێت
یادگاریەکان گیان دەگرنەوە
لەناو ئەم دڵە ماندوەی من
عەشقی تۆ لەبیر ناچێت
بەتۆم ووت ئەی میهرەبان
تەنیام مەکە لەلام بمێنەرەوە
ئەمە رێو رەسمی عاشقی نەبوو
تەنها بڕۆی تا ئاسمان
بۆ کوێ رۆشتی ئەی شێتە؟


ئەمشەو دیسان باران ئەبارێت 


[ چهارشنبه 29 مهر 1394 ] [ 12:24 ق.ظ ] [ Sah Ra ] [ نظرات() ]